ماتان هێڵمنی 20 ساڵ ڕه‌تیكرده‌وه خزمه‌تی سه‌ربازی بكات له سوپای ئیسرائیل، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ی به پێشێلكردنی یاسای وڵاته‌كه داده‌نرێت.
هێڵمن چالاكوانه له هائۆجین له ناوه‌ڕاستی ئیسرائیل، 26 كیلۆمه‌تر له باكووری ڕؤژئاوای ته‌ل ئه‌بیب. ئه‌م گه‌نجه دیاری كرابوو بۆ لیوای ناهال، كه یه‌كێكه له هێزه پیاده‌كانی هێزی به‌رگری ئیسرائیلی كه له خاكه داگیركراوه‌كانی فه‌ڵه‌ستین كار ده‌كات. به‌ڵام هێڵمن پێیوایه به‌شداریكردن له‌م هێزه ڕه‌وایی دانه به كۆنتڕۆڵی “نائه‌خلاقی” ئیسرائیل به‌سه‌ر كه‌رتی ڕۆژئاوا‌و(به ڕۆژهه‌ڵاتی قودسیشه‌وه) و غه‌زه.
له كاتی كاركردنم له‌م نووسینه(ئینگلیزیه‌كه‌ی)، هیڵمن بۆ دووه‌م جار له زیندانی سه‌ربازی به‌ندكرابوو بۆ ماوه‌ی 20 ڕۆژ له 18 كانوونی دووه‌م 2017.
هێڵمن له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ SocialTV(گرووپێكی چالاكوانی ئیسرائیلیه) باسی بڕیاره‌كه‌ی ده‌كات، كه له‌لایه‌ن گروپه ناوودارهكانی تریشه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌ك ده‌نگی جووه‌كان بۆ ئاشتی.
ئیسرائیل ده‌ستیگرتووه به‌سه‌ر ناوچه‌كان له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی ئیسرائیل-عه‌ره‌ب له ساڵی 1967 كه به “نه‌كسه- النكسة” ناسراوه لای عه‌ره‌به‌كان، دوای 50 ساڵ نه‌ك ته‌نها به‌رده‌وامه له داگیركاری به‌ڵكو داوای خاكی زیاتریش ده‌كات، سه‌ره‌ڕای ئیدانه‌كردنی له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
له ساڵی 2004، بۆ نموونه دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی (ICJ) كه باڵی دادوه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه (UN)، بڕیاریدا كه درووستكردنی دیوارێك له‌لایه‌ن ئیسرائیل كارێكی نایاسایی بوو كه به‌ناو خاكی فه‌له‌ستینیدا ده‌ڕوات، وه هۆشداریشیدا كه “ئه‌م كاره هاوشێوه‌ی داگیركردنی خاكی فه‌له‌ستینییه، و ڕێگری ده‌كات له خؤبهڕێوبهری فه‌له‌ستینیه‌كان”
ئه‌م گرافیكه‌ی خواره‌وه به ناونیشانی “پووكانه‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین، فراوانبوونی ئیسرائیل” له‌لایه‌ن گرووپی Visualising Palestine بڵاوكراوه‌ته‌وه كه نیشانی ده‌دات “سووپا ڕێكاره یاسایی و داراییه‌كانی گرتۆته به‌ر بۆ گۆرینی هه‌نگاوبه‌هه‌نگاوی فه‌له‌ستینی مێژوویی بۆ ئیسرائیلی “مه‌زن”، نه‌خشه فراوانبووهكه ئێستا ناسراوه به “خاكی ده‌وڵه‌ت”ی ئیسرائیل، كه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان — ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه ڕهكهزنامهی ئیسرائیلیشیان هه‌یه — به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ڕێگریان لێده‌كرێت تێیدا بژین”
،
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا هێڵمن ده‌ڵێت كه ئه‌و ده‌یزانی كه زیندانی ده‌كرێت به هۆی بڕیاره‌كه‌ی، به‌ڵام په‌یمان ده‌دات قبووڵی بكات:
I know that refusal is breaking the law, but opposite to every law is morality, conscience and limitations.
There has been much social injustice in the past that was legal. The holocaust in Europe, apartheid in
South Africa and slavery in the United States were all cases of legal injustice.
ده‌زانم ئه‌م ڕهتكردنهوهم سه‌رپێچی یاسایه، به‌ڵام به‌رامبه‌ر هه‌موو یاسایێك ئه‌قل، ویژدان و سنوور هه‌یه. له ڕابردوودا نایه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بوو كه یاسایی بوو. هۆڵۆكۆست له ئه‌وروپا، جیاكاری ڕه‌گه‌زی له ئه‌فریقای باشوور و كۆیلایه‌تی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان نموونه‌ی نادادپه‌روه‌ری یاسایی بوون.
ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ویژدانی بۆخزمه‌تی سه‌ربازی دانیپێنراوه له یاسای نیوده‌وڵه‌تی، ڕوونكراوه‌ته‌وه له كانونی دووه‌م 2015:
Both the Human Rights Committee and the UN Human Rights Council have recognised the right of conscientious objection to military service as part of the right to freedom of thought, conscience and religion enshrined in Article 18 of both the Universal Declaration on Human Rights and the International Covenant on Civil and Political Rights.
هه‌ردوو، لێژنه‌ی مافی مرۆڤ و ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دانیان ناوه به ره‌تكردنه‌وه‌ی ویژدانی خزمه‌تی سه‌ربازی وه‌ك به‌شێك له مافی ئازادی بیركردنه‌وه، ویژدان وئایین دانراون له ئارتیكلی 18 له جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ و ڕێكه‌وتنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مافه مه‌ده‌نیی و سیاسیه‌كان.
سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازی ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه ڕووبه‌روی زیندانیكردن ده‌بنه‌وه له ئیسرائیل.
هێڵمن وتی له مێژه ئه‌م بڕیاره‌ی داوه. له پۆلی نۆیه‌م به‌دواداچوونی بۆ بابه‌ته‌كه كردووه، وه‌سێ پرسیاری له خۆی كردوه:
What are we doing there, what does it do to our society, and how does it affect me?
ئێمه چی ئه‌كه‌ین له وێ، ئه‌و چی به كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌ی كردووه، وه چۆن كارم لێ ئه‌كات؟
كاتێك به دایك و باوكی ده‌ڵێت ئه‌وان سه‌ره‌تا به قورسیان وه‌رگرت به‌ڵام له كۆتاییدا ئه‌وان تێگه‌یشتن و پشتگیریان كرد.
هێڵمن ده‌ڵێت “یاسایێك كه خزمه‌تی سه‌ربازی ئه‌سه‌پێنێت بۆ سوپایه‌ك كه كۆمه‌ڵێكی ته‌واوی خه‌ڵك ئه‌چه‌وسێنێته‌وه یاسایێكی ئه‌خڵاقی نییه و خۆشم ناچار نیم گویرایه‌لی بكه‌م”
هه‌رچه‌نده دژایه‌تی بوونی سووپا ناكات، به‌ڵام ده‌ڵێت “پێویسته به كار بهینرێت ته‌نها بۆ به‌رگری” و “سوپایێك كه ته‌واوی كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك داگیر ده‌كات به‌رگری نیه” ،” داگیركاری به‌رگری نییه”
له كۆتاییدا، كه ئایا بۆچی له ناو سووپا نه‌ماییه‌وه وهه‌وڵی گۆرینی سیاسه‌تی بكات، ده‌لیت ئه‌مه مه‌حاڵه:
True there are those who are in the army that disagree with the policy of occupation, but they still contribute to it and are part of it.
ڕاسته له ناو سوپا كه‌سانێك هه‌ن دژی سیاسه‌تی داگیركارین، به‌ڵام ئه‌وان به‌شدارن وبهشیكن له كاره‌كه.
هه‌ڵبژارده‌ی هێڵمن هه‌ندێك پشگیری بۆ هات له‌نێو ئیسرائیلیه‌كان. كاتێك چووه ئۆفیسی به‌شداری و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی، چه‌ند چالاكوانێك پشتگیریان كرد، چاویان به‌ستبووه‌وه و درووشمێكیان به‌رزكردبووه‌وه كه نووسرابوو “چیتر چاوتان دامه‌خه‌ن له به‌رده‌م تاوانی داگیركاری”
له خۆپیشاندانه‌كه‌دا، چالاكوانێك، ئۆمری بارانێس، ده‌ڵێت:
From minute to minute, I understand how resisting the draft and going to prison is important and relevant today. We live in a fascist and racist state, full of incitement. Although we are a little group, we are strong
له هه‌ر خوله‌كێك بۆ خوله‌كێكی تر، تێده‌گه‌م چۆن ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كه‌ت و چوون بۆ زیندان گرنگ و په‌یوه‌ندداره. ئێمه له وڵاتێكی فاشی و ڕه‌گه‌زپه‌رست ده‌ژین، ووروژاندن بۆ كاری خراپه. هه‌رچه‌نده گرووپێكی بچووكین به‌ڵام به‌هێزین.
بارانێسیش پێشتر له‌گه‌ڵ تایر كامینار چه‌ندین جار زیندانی كرابوو له ته‌مه‌نی 18 ساڵی به هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی خزمه‌تكردن له هیزی به‌رگری ئیسرائیل. له حوزه‌یرانی 2016 كامینار تایر كامینار 170 ڕۆژی له زیندانی سه‌ربازی بۆ پێنجه‌م جاری ته‌واوكرد پێش ئه‌وه‌ی شه‌شه‌م جاریش سزابدرێت.
ئه‌وانه تاكه كهسنین ئه‌م كاره ئه‌نجامده‌ن. له 2003 نزیكه‌ی 1100 سه‌ربازی هێزی به‌رگری ئیسرائیلی رایانگه‌یاند ئاماده‌نین خزمه‌تی سه‌ربازی بكه‌ن له ناوچه داگیركراوه‌كان له‌لایه‌ن ئیسرائیل.
یه‌كه‌م “ڕه‌تكه‌ره‌وه”(Refuseniks) كه به‌م نازناوه ناسراون، له سالی 1982 ده‌ركه‌وتن وه‌ك كاردانهوهیهكبهرامبهر داگیركردنی لوبنان. له‌وكاته‌دا 168 كه‌س ڕه‌تیانكرده‌وه خزمه‌تی سه‌ربازی بكه‌ن، به‌پێی قسه‌ی گروپی Yesh Gvul هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ستكردنیان به‌وه‌ی كه داگیركردنه‌كه كارێكی “دوژمنكارانه‌ی بێسوود” بوو
له لیستی ڕه‌تكه‌ره‌وه(Refuseniks)ه‌كانی ساڵی 2017، (Social TV) ی ئیسرائیلی ئاماژه‌یانداوه به 60 كه‌س كه ڕهتیكردووه خزمه‌تی سه‌ربازی بكه، كه له ڤیدیۆیێكدا به‌شێكیان ده‌رده‌كه‌ون.
بۆ نموونه‌ی زیاتر، له‌وانه:
له 2016 تامار ئالۆنی 18 ساڵ و تامار زهئیڤی 19 ساڵ ده‌ستگیركران و به‌ندكران له‌لایه‌ن سووپاوه به‌هۆی ڕه‌تكردنه‌وه‌یان بۆ خزمه‌تی سه‌ربازی له خاكه داگیركراوه‌كان. ئالۆن ده‌لیت:
I believe that the ways of war, violence and oppression will not allow us to maintain a democratic state and be a free people in our land.
من پێموایه كه ڕێگه‌ی جه‌نگ و تووندوتیژیی و ئۆپراسیۆنه‌كان ڕێگه‌مان نادات به وڵاتێكی دیموكراسی بمێنینه‌وه و ببین به كه‌سانی ئازاد له وڵاته‌كه‌مان.
ئاتالیا بێن ئابا ی 19 ساڵ له قودس ، بڕیاری خۆی داوه به لیستێك ڵه “مه‌رجه‌كانی بۆ خزمه‌تكردن له سوپا په‌یوه‌سه به ویژدان”، ده‌ڵێت:
In order to bring security to all people in Israel and Palestine we need to end the occupation.
بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی فه‌راهه‌م كه‌ین بۆ ئیسرائیل و فه‌له‌ستین پێویسته كۆتایی بێنین به داگیركاری.
وه زیاتریش، ڕێكخراوی ڕیگریكارانی جه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی War Resister’s International ، تۆڕی ئاشتیخواز و دژهمیلیتهری جیهانیه له‌گه‌ڵ 90 گروپی دیكه له 40 وڵات، نامهیێكیان بؤ وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئه‌ڤیگدۆر لیبه‌رمان Avigdor Lieberman ناردووه داواده‌كه‌ن “چاوخشانهوهیێك بكرێت به كه‌یسی هێڵمن”.