عێراقیەکان داوا لە حکومەت دەکەن یارمەتی ماڵی ھەتیوانی لەسەر ھونەر دامەزراو بدەن

گرتەیەکی تلفزیۆنی بۆ چاوپێکەوتنێک لەگەڵ ھشام الذهبي، بڵاوو بوەوە لەسەر سایتی یوتیوبی پرۆگرامی “گفتوگۆی کاتژمێر نۆ ” لەگەڵ علي المهنا له ١١/١٠/٢٠١٧ لە لایەن کەناڵی ھنا بغداد .

لەم دواییانە ھەڵمەتێک بڵاوو بوەوە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان کە گرنگیەکی زۆری بینی لە عێراق، قسەی لەسەر حکومەت کرد بۆ پێدانی پارچەیەک زەوی بۆ “ماڵی عێراقی ئاسایش بۆ داھێنان ” کە ماڵی ھەتیوانە باوەش بە ھەندێک منداڵانی عێراق دەکات کە زۆر دەربەدەر بوون .

هشام الذهبي  ئاشکرایکرد لە چاوپێکەوتنێکی تلفزیۆنی (لە نزیک خولەکی ٣٢) لەگەڵ کەناڵی ھەواڵی ” ھنا بغداد”، کە ئەو بةريوبةر و دامەزرێنەری “ماڵی عێراقی ئاسایش بۆ داھێنانه ” بۆ پێشنیارێکی شارەوانی بەغداد بۆ پێدانی پارچەیەک زەوی بۆ رێکخراوەکە، بەڵام ئەم ئیشە وەستا لە ژووری سەرۆک وەزیران “حیدر العبادی” وە چاوەروانی قبوڵین .

“هشام الذهبی” داوا لە سەرۆک وەزیران دەکات بە ئیمزاکردنی قەبوڵەکە بۆ دەست کردن بە فراوانکردنی پرۆژەکە .

دکتۆرێکی دەروونی و راھێنەرێکی زۆر بەناوبانگە لە عێراق لە رێگای ئەو کارە مرۆڤایەتیەی کە کردویەتی لەگەڵ مندڵە ھەتیووەکان و بایەخ پێ نەدراوان و دەربەدەر بوان، ئیشکردن لەگەڵ منداڵە لاوازەکان لە ساڵی ٢٠٠٤ لە بەشی بەغداد کە دەگه رێتەوە بۆ رێکخراوێکی کوردی بانگ دەکرێت بە ” پاراستنی منداڵانی کوردستان “.

لە ساڵی ٢٠٠٦، یەکێک لە ئەندامانی رێکخراوەکە کوژرا بەھۆی کاری توندوتیژی تائیفی و ئەمەش وایکرد بەشەکەیان ببەستن، وە لە جیای پێدانی منداڵەکان بۆ لایەنی سیقە پێ نەکراو بۆ مەبەستی چاودێری کردنی منداڵە ھەتیوەکان کە لە لایەن حوکمەت سەرپەرشتی دەکرا، ھشام الذھبی بەرپرسیارەتی چاودێری کردنی منداڵانی گرتە ئەستۆ و “ماڵی عێراقی ئاسایش بۆ داھێنان” یان بوونیادنا .

رێکخراوەکە تەنھا چاودێری منداڵە بێ بەشەکانی نەدەکرد، بەڵکو چارەسەریانیش دەکات بە چارەسەرە ھونەریەکان کە وەکو ھۆیەکە بۆ پرکردنەوەی شوێنی کارەساتە دەروونیەکان کە روو بە روویان دەبێت .رێکخراوەکە وانەی ھونەری و مۆسیقا بە منداڵەکان دەبەخشێ بۆ گەشەپێدانی بەھرە سەرسامکەرەکانیان، لەگەڵ بەھرە زیاتر کارپێکەریەکان وەکو سەرتاشین و دروومان و چێشت لێنان .

لە ئێستادا، رێکخراوەکە ٤٥ منداڵ لەخۆ دەگرێ کە تەمەنیان لەنێوان ٤ بۆ ٢٠ ساڵە .

ھەوڵەکانی “ھشام الذھبی ” بۆ ھاندانی منداڵە ھەتیوەکان ھیچ ئاسان نەبوو، وە فیلمی دێکیۆمێنتەری دەری خست بە ناونیشانی ” لەنێوان باڵەکانی دایک ” کە چەند کێشە و بەربەستیان روو بە روو بووەوە بۆ ھاندانی ئەم پەنا سەلامەتە . کە ھیچیان دەست ناکەوێ جگە لە برێکی کەمی یارمەتی حوکمەت، وه بە تەواوی پشت بە بەخشینی تایبەت دەبەستێ .

وە لە کاتێکی پێشوەختی ٢٠١٧، ھێما بۆ ئیشەکانی “ھشام الذھبی ” کرا لە ئاھەنگی ھیوا دروستکەرانی عەرەب لە دوبەی، ڕوداوی رێز لێنان بۆ سەرکردە جیھانیە زۆر بە ئاواتەکان بەخشرا کە ژیانیان داناوە بۆ یارمەتیدانی بێ دەسەڵاتان و باش کردنی کۆمەڵگەکان، یەکێک بوو لەو پێنج کەسەی کە خەڵاتی ملیۆنێک درھەمی اماراتی پێ بەخشرا ( ٢٧٢ ھەزار دۆلار ئەمریکیە بە نزیکەی ) بۆ بەردەوامی کارە خۆبەخشیەکانیان، ھشام پلان داده نێ بۆ سوود وەرگرتن لەو خەڵاتە دارایە بە دامەزراندنی بەشێکی نوێ بۆ رێکخراوەکە .

دەتوانیت فیدیۆی داھاتوو ببینی بۆ ” ھیوا دروستکەرانی عەرەب ” بۆ تیشک خستن لەسەر ئیشەکەی :

وە عێراقیەکان ھاشتاگی #انطونا_قطعة_ارض بەکار ھێنا، کە واتای “پارچەیەک لە زەویمان بدەنێ ” بۆ دەربرینی پشتگیریان بۆ ھشام الذهبی و رێکخراوەکەی .

بەناوی خۆم و بە ناوی ھەموو عێراقیەکی بە ویژدان داوای پارچەیەک زەوی دەکەین ” بۆ مرۆڤ ” #ھشام_الذھبی داوای #پشتگیری بە شێوەیەکی زۆر دەکەین بۆ ئەم ھەڵمەتە #انطونا_قطعة_ارض #اغرد_بمزاجي

#ھشام_الذهبی ئەوەی کە ٤٥ منداڵی دەربەدەری چاودێری کرد ئیشێکی کرد کە زۆر کەس نەیدەتوانی ئەنجامی بدات داوای شتێکی ھەرگیزی نەکردوە ئەو داوای مافێکی سادەی منداڵانی عێراق دەکات #انطونا_قطة_ارض #هشام_وابناؤه

#انطونا_قطة_ارض #هشام_الذهبی سادەترین مافە کە دەبێت حوکمەت یارمەتی بدات بۆ دامەزراندنی تەواوی رێکخراوەکەی چونکە ئەو منداڵانە داھاتووی عێراقن وە مافی خۆیانە بە ئاسایشی بژین

Start the conversation

Authors, please جوونەژوورەوە »

ڕێنیشاندەرەکان

  • All comments are reviewed by a moderator. Do not submit your comment more than once or it may be identified as spam.
  • Please treat others with respect. Comments containing hate speech, obscenity, and personal attacks will not be approved.