لە هەنگاوێکی هیوا بەخشدا بەرەو بنیاتنانەوە، موسڵی عێراق ئاهەنگی جەژنی سەری ساڵ دەگێڕێت لە دوای ڕوخانی داعشەوە

گرتەی لویس ساکۆ وتار بۆ کۆمەڵێک ئەدات لە ڕێوڕەسمی جەژنی سەری ساڵدا، لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە لە بەرواری ٢٤س دیسەمبەری ٢٠١٧لە لایەن کاناڵی الموصلیە

کریستیانەکانی عێراق هەستان بە گێڕانی ئاهەنگی سەری ساڵ لە موسڵ بۆ یەکەم جار دوای ڕزگارکردنی شارەکەیان لە دەستی گروپی داعشی چەکدار(هەروەها ناسراوە بە دەوڵەتی ئیسلامی ) لە پێش ساڵی ٢٠١٧.

ڕێوڕەسمی جەژنی سەری ساڵ لە کەنیسەی ( سەینت پاوڵس) بەڕێوەچوو، لە ئێستادا تاکە کەنیسەیە لە موسڵ کە بەکاربهێنرێت، بە ئامادەبونی نزیکەی ١٠٠ کریستیان،هەروەها بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک بەرپرسی ناوخۆیی و سەربازی، لەگەڵ ئامادەبوونی ژمارەیەک لە مسوڵمانان بۆ پشاندانی پشتیوانیان بۆ کەمە نەتەوایەتییەکان.

لە ژێر دۆخێکی سەربازی توندا ، ڕێوڕەسمەکە دەستی پێکرد بە وتنەوەی سرودی نیشتیمانی عێراقی، کە هەستێکی یەکگرتویی نیشتیمانی پێدان لەم بۆنەیەدا.      لویس رافایل ساکۆ پاتریراکی کەنیسەی کلدانی کاسۆلیکی لە عێراق پەیامی ئاشتی و خۆشەویستی گواستەوە. هەروەها هانیدان کە نوێژ بکەن لە پێناو “ئاشتی و جێگیری لە موسڵ،عێراق و جیهاندا”

کۆمەڵگەی کریستیانەکان چەندین سەدە تەمەنی هەیە و بەشێکی گرنگە لەو جیاوازییە ڕەنگاوڕەنگەی کە شارەکە پێک دەهێنێت.نزیکەی ٢٠٠٠٠٠ کریستیان لە موسڵ دەژیان پیش هاتنی داعشی توندڕەو و داگیرکردنی ئەو بەشەی باکووری عێراق لە ساڵی ٢٠١٤. شارەکە چۆڵکرا لە لایەن دانیشتووانە ڕەسەنەکەیەوە لە بەرئەوەی ئاگادارکرانەوە یان ئەبێت ببن بە مسوڵمان یان باجی ئاینی بدەن یان ئەکوژرێن. زۆربەی خێزانەکان ڕایانکرد و ماڵوموڵکەکانیان بە درێژایی ڕێگاکە لێسەندرا.

لەگەڵ ئەوەی سێ ساڵی ڕابردوو ڕوخێنەر بوو بۆ کریستیانەکانی عیراق، ساکۆ هانی کریستیانە ئاوارەکانی ناوخۆی عێراق و ئەوانەشی لە دەرەوە پەناگەیەکیان دۆزیوەتەوە دەدات کە بگەڕێنەوە و بەشداربن لە بنیاتنانەوەی موسڵ.لە چاوپیکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسی (ا ف ب) دورید توبیا ڕاویژکاری کاروباری کریستیانەکان بۆ پارێزگاری هەرێمەکە وتی: لە نێوان ٧٠ بۆ ٨٠ خێزان گەڕاونەتەوە و چاوەڕێش دەکات ڕێژەکە زیاد بکات.

هەروەها ئاهەنگی جەژنی سەری ساڵ لە کۆمەڵگە کریستیانەکاندا لە دەشتی نەینەوا و بەغدادیش بەڕێوەچوو لە کۆمەڵێک کەنیسەی جیاواز.

کریستیانەکانی عێراق ئاهەنگی سەری ساڵ دەگێڕن لە شارەکان و کەنیسەکانیاندا لە دەشتی نەینەوا، کریستیانە سریاکەکان لە کەنیسەی مارت شمۆنی لە شارۆچکەی بەرتەلە لە عێراق ، سوپاس باوکە یەعقوب بۆ ڕابەرایەتی کردنمان.

یەکەم ڕێوڕەسمی کریسمس لە شارۆچکەی قەرەقوشی ئازادکراو لە دوای دوو ساڵ لە توندوتیژی داعش لە موسڵ ، عێراق بە بێ کریستیانەکان و یەزیدییەکان و کەمە نەتەوایەتییەکانی تر عێراق نییە.

ئەمڕۆ لە موسڵ ، یەکەم ڕێوڕەسمی جەژنی سەری ساڵ لە کەنیسەی سانت پاولس لە دوای سێ ساڵ،سوپاس بۆ ئەو شەهیدانەی کە ئەم سەرکەوتنەیان کرد بە ڕاستی.

ڕێوڕەسمی جەژنی سەری ساڵ لە کەنیسەی خیزانی پیرۆز.

Start the conversation

Authors, please جوونەژوورەوە »

ڕێنیشاندەرەکان

  • All comments are reviewed by a moderator. Do not submit your comment more than once or it may be identified as spam.
  • Please treat others with respect. Comments containing hate speech, obscenity, and personal attacks will not be approved.